بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر:
چاوەڕێی خەمساردیی حکومەت ناکەین و داواکارییەکانتان جێبەجێدەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ سکرتاریەتی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەردا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەیەکەدا کە شاڵاو عەلی عەسکەری، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و بورهان سەعید سۆفی، لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان و عەبدوڵڵا کانی بەردی، لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی ئەرک و کاری رێکخراوەیی و داواکاریی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر کرا و فواد عەبابەکر، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر خواست و داواکارییەکانی کۆمەڵەکەی روونکردەوە.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی تێکۆشانی بێوچان و قوربانیدانی کۆمەڵەکەی کرد لە مێژووی خەباتی گەلەکەمان و وتی، ئێوە بە خوێن بەرگریتان لە خاک و خەڵکی کوردستان کرد، بە ئەندازەی گەورەیی قوربانیدانەکانتان سوپاس و پێزانینتان ئاراستە دەکەم. ئێوە حەقێکی گەورەتان بەسەر یەکێتی و گەلەکەمانەوە هەیە و دەبێت خزمەت و وەفاداریمان لە ئاست بەخشینەکانتان بێت، وەک مام دەیفەرموو “ئێوە شەهیدی زیندوون”.

سەبارەت بە داواکاری و پێداویستییەکانیشیان سەرۆک بافڵ بەڵێنیدا هەموو هەوڵێک لەو پێناوەدا بدەن و درێغی نەکەن. راشیگەیاند، شانازییەکی گەورەیە بۆ من لە خزمەت ئێوەدابم و کار بۆ بەدیهێنانی مافەکانتان بکەم. بەداخەوە تاوەکو ئێستا حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک پێویست وەڵامدەرەوەی خواستەکانتان نەبوون، بۆیە جگە لەوەی لە رێگەی نوێنەرەکانمانەوە لە پەرلەمانی کوردستان و عێراق دەبینە پارێزەری بەدیهێنانی مافەکانتان، وەک یەکێتیش چاوەڕێی خەمساردیی حکومەت ناکەین و بە چەند قۆناغێک داواکارییەکانتان جێبەجێدەکەین و لە خزمەت ئێوەی شەهیدی زیندوودا دەبین.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ دۆڕاندنێکی قورسی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share