نرخی كارتی كارەبا لە 10 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات تاوەكو 100 هەزار دینارە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە دوو فیدەری سلێمانی سیستمی كارەبا كراوەتە پریپەید و جەختیشدەكاتەوە دەبێت پێشوەختە كارت بۆ كارەبا بكڕدرێت و نرخی كارتی كارەباكەش لە 10 هەزار دینار تاوەكو 100 هەزار دینارە.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كاتێك كارەبا دەكرێتە سیستمی پریپەید نرخی كارەبا لەسەر هاوڵاتییان گرانناكرێت و بە هەمان نرخی پێشترە، بەڵام دەبێت سەرەتا كارتی كارەبا بكڕدرێت كە بەشداربووان سەرپشكن و دەتوانن كارتی 10 هەزار دیناری تا 100 هەزار دیناری بكڕن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش هاوبەشەكانی كارەبا كارتیان پێدەدرێت بۆ بەكارهێنانی بەپێی كارتەكە و تەنها جیاوازییەكەی ئەوەیە دەبێت بەشداربووان پێشتر پارەكە بدەن و نرخی كارەباش لەسەر بەشداربووان گراننەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عیماد ئەحمەد: یەكێتی لە بەرامبەر پێشهات و ئاڵنگارییەكانی ناوچەكە سیاسەت و ستراتیژی نیشتمانی و واقیعییانە پەیڕەودەكات”

عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری رایگەیاند، یەكێتی لە بەرامبەر پێشهات و…
زیاتر ببینە

وەفدێکی زۆرینەی لایەنە کوردستانییەکان لەگەڵ لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە

وەفدێکی زۆرینەی لایەنە کوردییەکان لە بەغداد لەگەڵ لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی لایەنە کوردستانییەکان بەرنامەی سیاسیی…
Total
0
Share