نوێنەری دەزگای لوتكە لە یۆنان رایدەگەیەنێت، بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو تەرمی دوو كۆچبەری كورد كە بەهۆی ژێرئاوكەوتنی یەختێكی كۆچبەرانەوە لە كەناراوەكانی یۆنان خنكابوون بگەڕێندرێنەوە.
شێخ حسێن نوێنەری دەزگای لوتكە لە وڵاتی یۆنان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەمەی داهاتوو كاتژمێر 5:05 خولەكی سەر لە ئێوارە تەرمی دووكۆچبەری كورد بە ناوەكانی(زانا قادر) و (زریان محەمەد) لە رێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاند، “دوای زیاتر لە دوو مانگ بەسەر رووداوی ژێرئاوكەوتنی یەختێكی كۆچبەران لە 1ی 11ی 2022 لە كەناراوەكانی ئێفیای یۆنان تەرمی ئەو دوو كۆچبەرە كوردە بە دوو قۆناغێكی جیا لەلایەن پۆلیسی كەناراوەكانی یۆنان دۆزراونەتەوە.