بومەلەرزەیەک لە یۆنان روویدا لە میسرەوە هەستی پێکرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکەی بەهێز دوورگەی کریتی لە یۆنان هەژاند کە دانیشتوانی هەریەکە لە قاهیرە و ئەسکەندەرییەی میسر هەستیان پێیکرد.

میدیا یۆنانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پلە بە پێوەری رێختەر رۆژهەڵاتی دوورگەی کریتی لە قوڵاتیی 80 کیلۆمەترەوە گرتەوە”.

لای خۆیەوە رۆژنامەی وەتەنی میسری ئاشکرای کرد، ” دانیشتوانی قاهیرە و ئەسکەندەرییە و پارێزگاکانی باکووری میسر هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە”.

تا ئێستا بەرپرسانی یۆنان هیچ زانیارییەکیان لە بارەی زەرەر و زیانەکانی بومەلەرزەکەوە ئاشکرانەکردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل: لەگەڵ بایدن ڕێککەوتین ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

نەفتالی بینێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەکۆتایی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن ڕایگەیاند، “هەموو ئامانجەکانی سەردانەکە بەدیهات”. نەفتالی بینێت ڕایگەیاند، “هەموو ئامانجەکانی…
Total
0
Share