دوو منداڵی پێکەوەنووساوی عێراقی لەیەکتر جیاکرانەوە

لە نەشتەرگەرییەکی چەند کاتژمێریدا کە لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتمەندەکانی عەرەبستانی سعودیی بەڕێوەچوو، دوو منداڵی دووانی بەیەکەوەنووساوی عێراقی جیاکرانەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بەشداری 27 پزیشکی راوێژکار و پسپۆڕی و کادیری پزیشکی لە نەخۆشخانەی مەلیک عەبدوڵای تایبەت بە منداڵان، نەشتەرگەری جیاکردنەوەی دوو منداڵی دووانەی بەیەکەوەنووساوی عێراقی بە ناوی عەلی و عومەر بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا.

د. عەبدوڵا رەبیعە، یەکێک لە پزیشکەکانی دوو منداڵەکە رایگەیاند، “نەشتەرگەری جیاکردنەوەی منداڵەکان پێویستی بە شەش قۆناغە، ئەمڕۆ قۆناغی چوارەممان بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا و دەست بە قۆناغی پێنجەم دەکەین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “نەشتەرگەرییەکە بەشی زۆری سەرکەوتوو بووە، منداڵەکان لە پێستی سکیاندا پێویستیان بە چاندنەوەی پێست هەیە”.

عەلی و عومەر سەرەتای ساڵی رابردوو لە عێراق لەدایکبوون، لەسەر ئەرکی پادشای سعودییە برانە ئەو وڵاتە و پرۆسەی جیاکردنەوەیان دەستیپێکرد.

 

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

تەرمی دوو كۆچبەری كورد لە یۆنانەوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بیردۆزی پەنجەرەی شکاو چییە؟

پەنجەرەی شکاو، بیردۆزێكە لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا بەتایبەتی تاوانناسیدا، کە باس لەوە دەکات کەمتەرخەمی لە چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک، قەبارەکەی…
Total
0
Share