گەورە نەیزەكێك رەنگی ئاسمان بۆ پیرۆزەیی دەگۆڕێت

دیمەنە ڤیدیۆییەكانی “گەورە نەیزەكێك” لە ئاسمانی پرتوگال و ئیسپانیا، شەوی شەممە، بووە مایەی سەرسامیی ملیۆنان كەس، تەنێكی خڕی رەنگ پیرۆزەیی ئاسمانی رۆشن كردووەتەوە.

تەنە ئاسمانییەكە بە چاو بینرا كە بەناو بەرگەهەوادا تێپەڕدەبێت و، هەورەكان بە رەنگێكی پیرۆزەیی بۆ ماوەی نزیكەی حەوت چركە رووناك دەكاتەوە.

ئاژانسی بۆشاییگەڕی ئەوروپی رایگەیاند، نەیزەكەكە پێدەچێت پارچەیەكی جیابووەوە بووبێت و، بەرەو بەرگەهەوا بازیدابێت لە بەرزیی نزیكەی 60 كیلۆمەتر.

نەیزەكەكە بە خێرایی دوو هەزار و 700 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لە جوڵەدا بوو.

دەسەڵاتداران لە شاری ڤیسیۆ ئاگادارییان پێگەیشت لەبارەی كەوتنەخوارەوەی تەنێك لە ئاسمانەوە، بەڵام نەیانتوانی شوێنی گریمانەیی كەوتنەخوارەوەكەی لەسەر زەوی دیاریبكەن، بەپێی رۆژنامەی (بابلیكۆ)ی پرتوگالی.

ڤیسیۆ دەكەوێتە ناوەڕاستی پرتوگال، بە دووریی نزیكەی 320 كیلۆمەتر لە باكووری لیشبۆنە-ی پایتەخت.

بەڵام ئاژانسی بۆشاییگەڕی ئەوروپی رایگەیاند، بەدووردەزانرێت هیچ پارچە نەیزەكێك بگاتەسەر زەوی.

بابەتی پێشتر

بایدن دۆخی باری لەناکاوی بۆ ساڵێکی دیکە لە عێراق درێژکردەوە

بابەتی دواتر

رۆژی جیهانیی چا یە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share