چۆن لە کاتی خنکانی منداڵەکەتدا رزگاری دەکەیت؟

خنکاندنی منداڵ یان “گیربوونی خواردن یاخود تەنێک لە قوڕگی منداڵدا” خراپترین کابوسە کە زۆربەی دایک و باوکان لێی دەترسن، پسپۆڕان جەختدەکەنەوە لە فێربوونی دایک و باوک لە رێگاکانی رزگارکردنی منداڵ لەو کاتانەدا وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ گەڕاندنەوەی ژیان بۆیان.

پزیشکی فریاکەوتن نیکی گۆرکۆتز ئاماژەی بەوەکردووە، ترسی زیانگەیاندن بە منداڵەکە بە لێدانی پشتی لە پشتەوە، رەنگە رێگری لە دەرچوونی ئەو شتە بکات کە لە سیستمی هەناسەدانیدا گیر بووە.

لە ڤیدیۆیەکی پەروەردەییدا، فریاگوزاریی خێرا نیشانی دەدات چۆن لە پشتی منداڵەکە بدەیت بە توندی، ئەمەش وایکرد بینەر بپرسێت، “ئایا ئەو لێدانانە زۆر توند نین، منداڵەکان دەتوانن بەرگەی ئەو لێدانە توندە بگرن”.

گورکۆتز دەڵێت، “هەر چرکەیەک کە ئەو شتە گیربووە لەناوەوە بەجێبهێڵرێت، چرکەیەکە لە ژیانی منداڵەکەت کە بەبێ وەرگرتنی ئۆکسجین تێدەپەڕێت، رزگارکردنی ژیانی منداڵەکەت لە پێشینەیە”.

دەزگای تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا دەڵێت، ئەگەر توانیت شتێک لە دەمی کۆرپەکەتدا ببینیت، دڵنیابە لە لابردنی چونکە پەستانی دەبێتە هۆی خراپترکردنی حاڵەتەکە.

ئەگەر منداڵەکە کۆکەی هەبوو، هانی بدە بەردەوام بێت چونکە لەوانەیە بتوانێت بەو رێگەیە دەری بکات.

ئەگەر کۆکە بێ کاریگەر بوو (بێدەنگ یان نەتوانی هەناسە بە باشی بدەیت)، دەستبەجێ داوای یارمەتی بکە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ لوتکەی لە چێڵسی بردەوە و پێشەنگی پریمەرلیگی گرتەوە

بابەتی دواتر

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەبارەی بودجەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share