“ئەنجلینا جولی”یەکەی ئێران رووخساری راستەقینەی خۆی پیشاندا

سەحەر تەبەر، ئەو کچە ئێرانییەی لە چەند ساڵی رابردوودا بە رووخسارێکی ترسناک دەردەکەوت و خۆی بە ئەنجلینا جولی دەناساند، دوای ئازادکردنی لە زیندان دەرکەوتەوە و رووخساری راستەقینەی خۆی پیشاندا.

سەحەر تەبەر، لە دوای ئازادکردنی لە زیندان کە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی نەگونجاو و لابردنی لەچکەکە زیندانیکرابوو، لە چاوپێکەوتنێکی یەکێک لە کەناڵە ئێرانییەکان دەرکەوت و رایگەیاند، “لە منداڵییەوە ئارەزووی دەرکەوتم هەبوو، هەر زوو دەمویست هەژمارێکم هەبێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وێنە و ڤیدیۆ بڵاوبکەمەوە، بەڵام خێزانەکەم بەمە رازی نەبوون”.

وتیشی، “لەگەڵ نارازیبوونی خێزانەکەم دواجار، هەژمارێکم لە ئینستاگرام کردەوە، چەندین نەشتەرگەری جوانکاریم ئەنجامدا تا شێوەم بچێتەوە سەر ئەکتەری ناسراوی جیهانی ئەنجلینا جولی، نەشتەرگەرییەکانیش بریتیبوون لە (بچووکردنەوەی لووت، گەورەکردنی لێو بە فیلەر، دەرهێنانی چەوری).

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو گۆڕانکارییە زۆرانەی لە وێنە و ڤیدیۆکانمدا دەردەکەوتن، بەشێکی بەهۆی بەرنامەی فۆتۆشۆپ و بەشێکیشی بەهۆی ماکیاژەوە بوو”.

سەحەر تەبەر لە ساڵی 2019 دادگای ئێران بە تاوانی سوکایەتیکردن بە لەچک سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ و سێ مانگ بۆ دەرکرد، هەرچەندە ساڵی 2020 لە زیندان تووشی کۆرۆنا بوو، دادوەر رەتیکردەوە لە زیندان ئازادی بکات.

وەک لە چاوپێکەوتنەکەدا دەرکەوت، سەحەر رووخساری بەراورد بە رابردوو زۆر گۆڕاوە، هەندێک سەرچاوەش باس لەوەدەکەن چەندین نەشتەرگەری ئەنجامداوە تا بگەڕێتەوە سەر شێوە راستەقینەکەی خۆی.

بابەتی پێشتر

نیوکاسڵ دەستبەرداری گیمارێش دەبێت؟

بابەتی دواتر

لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share