ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی بازاڕی دراوی سلێمانی، زەڕەنگەران، بازاڕی جگەرە و بازرگانانی سەربەخۆ كۆبووەوە.
دوای كۆبوونەوەكەش یەكێك لە بازرگانەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە هەموو شێوەیەك پشتیوانيی خۆی بۆ دووپاتكردینەوە كە وەبەرهێنانی زیاتر لە شارەكە بكەین و لەمەوبەدوا خزمەتی زیاتری شاری سلێمانی بكەين.
وتیشی، “لە كۆبوونەوەكەدا راشكانەوە ئەو گرفتانەی كە هەمانبوو باسمان لێوەكرد و بەڵێنیدا چارەسەريان بكات”.