بەهۆی شکاندنی کوپێکی قاوەکەی ژنێک هاوسەرەکەی کوشت

مردن

لە رووداوێکی نامۆدا لە شاری تەرابلوسی لیبیا بەهۆی شکاندنی کوپێکی قاوە، ژنێک هاوسەرەکەی خۆی کوشت کە خاوەن پێداویستی تایبەتە.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، “پاش ئەوەی تەرمی پیاوێک لە ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی قرقاشی سەر بە شاری تەرابلوسی لیبیا دۆزرایەوە و هاوسەرەکەی بانگەشەی ئەوەی دەکرد لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشکراوەتە سەری و کوژراوە، لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد و دەرکەوت هاوسەرەکەی ئەنجامدەری تاوانەکەیە”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “ژنەکە دانی بەوەداناوە، کە خۆی هاوسەرەکەی بە دەسکی گسکی کارەبایی کوشتووە، ئەوەش پاش ئەوەی کوپێکی قاوەی شکاندووە کە ماوەیەک لەمەوبەر کڕیویەتی”.

ئاشکراشیکرد، “ژنەکە وتوویەتی، هاوسەرەکەم بە لێدان نەبێت گوێی لێنەگرتووم، بۆیە چەندین جار گسکم پێداکێشاوە تا لەهۆش خۆی چووە و لە زەویدا کەوتووە”.

میدیا عەرەبییەکان باسیان لەوەشکرد، “پیاوەکە خاوەن پێداویستی تایبەت بووە و دایک و باوکیشی لە خانەی بەساڵاچووان ماونەتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوری وه‌زیری پێشووى دانیمارك زیندانی ده‌كرێت

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوریی دادگایه‌كی دانیمارك سزای زیندانیكردنى بۆ وه‌زیری پێشووی كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد. كه‌ناڵى”بی بی سی”ى…
زیاتر ببینە

تیمێکی زانایان ئێسکی بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە 99 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە

تیمێکی زانایان لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا ئێسکەپەیکەری بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە قەبارەکەی هاوشێوەی قەبارەی سەگێک دەبێت و…
Total
0
Share