لە سلێمانی کەسێک باوکی خۆی کوشت و دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە چەقۆ هێرشی کردە سەر باوکی و کوشتی.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی كانی كوردە لە شاری سلێمانی رووداوێكی كوشتن روویدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راسپارد كە بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دوای بەدواداچوونەكان دەركەوت كە كوڕێك بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر باوكی و كوشتوویەتی و هەڵاتووە، دوای گەڕان و بەدواداچونەكانیش توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان- نوسینگەی كوشتن تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار(اـ ه ـ ا ‌) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا”.

 

بابەتی پێشتر

گالیتێ جیاوازی پاریسی بێ مێسی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

ژنێكی ئەڵمانی بە تۆمەتی بەكۆیلەكردنی ئێزدییەك دادگایی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share