گالیتێ جیاوازی پاریسی بێ مێسی ئاشکراکرد

کریستۆڤ گالیتێ، ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان سوپاسی هاندەرانی کرد کە بەشێوەیەکی گەرم پێشوازیان لە مێسی کردووە.

گالیتێ جەختی کردەوە لەوەى کە ئەو پێشوازییە دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەى مێسی باشتر دەربکەوێت.

ڕاهێنەرەکەى پاریس پێیوایە یانەکەى بە بێ مێسی ناسنامەى لەدەست دەدات بەڵام بە بونی مێسی ڕیتمێکی خێراتر یاریی دەکات.

گالیتێ ئاماژەى بەوەدا کە مێسی لە ڕووی جەستەیی و دەرونییەوە زۆر باشە و لە ڕووی تەکتیکیشەوە ئاستی پاریسی گۆڕیوە.

مێسی ئەم وەرزە 8 گۆڵ و 10 ئەسیستی لەخولی فەرەنسا هەیە.

بابەتی پێشتر

پێکان بەرۆکی بایرن بەرنادات

بابەتی دواتر

لە سلێمانی کەسێک باوکی خۆی کوشت و دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share