سودانی ئامانجی سەردانەكەی بۆ ئەڵمانیا ئاشكرادەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق وردەكاریی سەردانەكەی بۆ ئەڵمانیا رووندەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، واژووكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن لە كەرتی كارەبادا لەخۆدەگرێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، سەردانەكەی بۆ ئەڵمانیا بەهۆی گرنگییە ئابوری و تەكنەلۆجییەكەیەوەیە.

شاندەكەی عێراق بۆ ئەڵمانیا كە ئەمڕۆ بەڕێدەكەوێت، جگە لە سەرۆك وەزیران. پێكدێت لە وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازی و كۆچ، سەرەڕای خاوەنكارانی پیشەسازی كە پڕۆژەی تەواوكراویان هەیە و ژمارەیەك لە راوێژكاران.

سودانی وتی، “یاداشتی لێكتێگەیشتن لە كەرتی كارەبادا لەگەڵ ئەڵمانیا واژوودەكەین”، ئاماژەی بەوەشكرد، دەستپێشخەریش لە ئارادایە لە بەرنامەكانی پەرەپێدان، راهێنانی پیشەیی و فێركردن.

هەلی وەبەرهێنانی گەورە هەیە لە پڕۆژەكانی غازی دەرچووی كێڵگە نەوتییەكان، وەك ئەوەی سەرۆك وەزیران لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسیكرد و ئاماژەی بەوەشكرد، هەماهەنگی دارایی و بانكی لەگەڵ لایەنی ئەڵمانیدا دەبێت بۆ باشكردنی ئابوری و پیشەسازی.

بابەتی پێشتر

سەرەڕای پەراوێزخستنی لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە، سلێمانی یەکەمە

بابەتی دواتر

هاوڵاتییەک کەوتە بیرێکەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share