هاوڵاتییەک کەوتە بیرێکەوە و گیانیلەدەستدا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای سەیدسادق هاوڵاتییەک کەوتە بیرێکی ئاوەوە و گیانیلەدەستدا.

دیاری رەفیق قائیمقامی سەیدسادق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە کاتی پاککردنەوەی بیری ئاودا کەوتووەتە ناو بیرەکەوە و گیانیلەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هاوڵاتییەکە بە سیمێک شۆڕکراوەتەوە ناو بیرەکە، بەڵام سیمەکە بچڕاوە و رووداوەکەی لێکەوتووەتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “هاوڵاتییەکە ناوی عەلی نەجیم چوچانییە و پیشەی بیرهەڵکەندنە، توانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە و کەسوکارەکەی تەرمەکەیان بردووەتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان دەستگیرا بەسەر 22 تۆن دوگی ئاژەڵدا

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان رایگەیاند، لەلایەن كارمەندانی هێزەكانی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی دەروازەی پەروێزخانەوە، دەست بەسەر بارهەڵگرێكی بەڕاد لەجۆری…
Total
0
Share