وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: کۆگاکردنی ئاو لە بەنداوەکاندا لە باشترین ئاستیدایە

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، کۆگاکردنی ئاو لە بەنداوەکاندا لە باشترین ئاستیدایە و بڕی ئەو ئاوەی تێیاندایە زیاترە لەو بڕەی کە بۆ بەکارهێنانی کشتوکاڵ پێویستە.

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستەڕوو، ”یەدەگی ئاو لە وڵاتدا لە ئاستێکی باشدایە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە سەرەتای وەرزی دروێنەکردنداین، هاوکات بڕی ئەو ئاوەی لە بەنداوەکاندایە زیاترە لەو بڕەی کە بۆ کشتوکاڵکردن پێویستە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ”بەنداوی دەربەندیخان نزیکە لە پڕبوون لە کاتێکدا لە چەند ساڵی رابردوودا بە وشکەساڵییەکی سەختدا تێپەڕبوو، هاوکات بەنداوی حەمرین کە بەرپرسە لە دابینکردنی ئاوی ئاودێری بۆ ناوچەی دیالە، ئێستا لە باشترین بارودۆخدایە”.

دەشڵێت، ”وەزارەت بەپێی پلانێکی دروست کاردەکات بۆ دابەشکردنی ئاو بۆ ئەوەی ئەگەر لە ساڵانی داهاتوودا وشکەساڵی رووبدات بتواندرێت رووبەڕووی ببینەوە و پێویستە گرنگییەکی زۆریش بە کۆگاکردن بدەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵنیایی دەدرێت، دوورخستنەوەی حەلبوسی كێشە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دروستناكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق كێشە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دروستناكات و…
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: پێویستە هەرێم پابەندی رادەستكردنی داهات بێت بەپێی رێككەوتنەكان تاوەكو مووچە بنێردرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچە رووندەكاتەوە و دەڵێت، ” پێویستە…
Total
0
Share