بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بڕیاری كۆتایی درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بۆ مووچەی مانگی پێنج دوو لیستی مووچە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەكانەوە ئامادەكراوە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەكرێت و دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، دوو لیستی فەرمانبەران و مامۆستایان بۆ مووچەی مانگی پێنج ئامادەكراوە كە یەكێكیان بە پلەبەرزكردنەوەوەیە و ئەوەی دیكەیان بەبێ پلەبەرزكردنەوەوەیە و بە زمانی عەرەبی ئامادەكراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لیستی مووچە لە هەولێر وردبینی تێدا دەكرێت و دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق كە بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاریکاریی تەواوی خۆمان لەگەڵ دانیشتووان و دامەزراوە تەندروستییەکانی واست رادەگەیەنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت، بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی سەرۆکی…
زیاتر ببینە

کەشناسی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی باران لەپارێزگای سلێمانی باریوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی  بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی…
Total
0
Share