خۆپیشاندانی عێراقییەکان دژی کاندیدکردنی زێباری بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دەستیپێکرد

ناڕەزایەتییەکانی عێراقییەکان دژی کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار تا دێت فراوانتردەبن و ئەمڕۆ لە بەغداد خۆپیشاندان دەستیپێکرد.

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایی عێراقییەکان دژی کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار سەریهەڵدا، ئەمڕۆ ناڕەزایەتییەکان گەیشتنە ڕادەی خۆپیشاندان.

سەرەتا ناڕەزایەتییەکان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی هاشتاگ و هەڵواسینی لافیتە و پۆستەر لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی بەغداد و چەند شوێنێکی تر دەستیانپێکرد.

ئەمڕۆ هەینی لە گۆڕەپانی تەحریری ناوجەرگەی بەغداد کە شوێنی ناڕەزایی دەربڕینی خۆپیشاندەرە تشرینییەکانە دژی گەندەڵی، خۆپیشاندان دژی کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران لە دروشمەکانیاندا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، قایلنابن کەسێک کە بەهۆی گەندەڵییەوە متمانەی لێسەندرابێتەوە، کاندیدی پۆستی سەرۆکی وڵات بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوا هەڵوێستی دادگای فیدراڵی لەبارەی سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵی رەتیکردەوە روونکردنەوە لەسەر سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو بدات. سۆران عومەر، ئەندامی…
زیاتر ببینە

هەفتەی داهاتوو پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلاییدەکرێتەوە

چاوەڕێدەکرێت هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە یەکلاییبکرێتەوە. میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، رێکەوتن…
Total
0
Share