رەنگە گونجاو بێت بۆ نیشتەجێبوون.. دووەم هەسارە بە قەبارەی زەوی دۆزرایەوە

زانایانی ئاژانسی ناسای ئەمریكی دووەم هەسارەیان ئاشكراكرد كە نزیكە لە قەبارەی زەوییەوە و لە دوورییەكی گونجاودایە لەگەڵ خۆرێكی بچووكدا كە لە دەوری دەسوڕێتەوە، ئەمەش ئەگەری بوونی ئاو لەسەری و لەهەمان كاتدا ئەگەری ژیان لەسەری دێنێتە ئاراوە.

سیستمی چاودێریی ئاژانسەكە هەسارەكەی لە كۆمەڵەیەكی خۆری دوور كە بەدەوری هەسارەیەكی بچووكدا دەسووڕێتەوە ئاشكراكرد لە دووریی نزیكەی 100 ساڵی رووناكی، قەبارەكەی نزیكەی %95ی قەبارەی زەوییە.

ئەمە چوارەم هەسارەیە كە ئاشكراكراوە لە دەوری هەسارەی بچووك لە جۆری قەزەمی سوور دەسوڕێتەوە و بە M TOI 700 ناسراوە. هەسارەكە تەنها 28 رۆژی پێویستە بۆ خولانەوە بەدەوری ئەستێرەكەدا.

مانگی دەستكردی بەرپرسیار لە رووپێویی هەسارە دەرەكییە تێپەڕەكان (Transiting Exoplanet Survey)ی سەر بە ناسا، پێشتر چەندین هەسارەی ئاشكراكردووە، بەڵام گونجاو نەبوون بۆ ژیان لەسەريان، هەروەك بەم ئاستە نزیك نەبوون لە قەبارەی هەسارەی زەوی، بە دەگمەن نەبێت.

لە ساڵی 2020یشدا هەسارەیەك ئاشكراكرا و ناوی TOI 700 dی لێنرا، ئەویش هێندەی قەبارەی زەوی بوو.

ئەگەر زۆرە ئاو لەسەر هەردوو هەسارەكە هەبێت، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی لە دوورییەكی گونجاودان لەگەڵ دوو ئەستێرەدا كە بەدەوریاندا دەخولێنەوە، ئەمەش واتا ئەگەر ئاو بوونی هەبێت نابێتە هەڵم بەهۆی گەرمای زۆر لە ئاكامی نزیكبوون لە ئەستێرەوە، ئەگەری بوونی ئاوی شلیش ئەگەری ئەوەی پێشتر ژیانی لەسەر بووبێت یان لە داهاتوودا لەسەری بێت زیاددەكات.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی راپەڕین كەسێكی بە تۆمەتی بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: پارەی نەوت بە دۆلار دەگەڕێتەوە و گومرگی ئیبراهیم خەلیلیش هەر دۆلارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیانی گەورە بە ئەپڵ دەگەیەنێت.. یەکێتیی ئەوروپا بڕیارێکی گرنگ لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەردەکات

یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتنێکی واژووکردووە، کە سەرجەم ئامێرە ئالیکترۆنییکان کەیبڵی شێوەی “USB-C” بەکاربهێنن و ئەمەش زیانێکی گەورە بە کۆمپانیای…
Total
0
Share