تایبەتمەندییەکی نوێی واتسئەپ.. بەپێی کاتی ناردنی بۆ نامەکەت بگەڕێ

بەرنامەی چاتی “WhatsApp” سەرقاڵی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکی نوێی گەڕانە بۆ نامەکان، کە بژاردەیەکی نوێ دەداتە بەکارهێنەرانی ئایفۆن بۆ بینینی ئەو نامانەی کە تا بەروارێکی دیاریکراو دەینێرێت.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن WABetainfo بڵاوکراوەتەوە، ئەگەری هەیە بەم زووانە ئەپی  WhatsApp  بۆ iOS تایبەتمەندییەکی نوێی گەڕان بەپێی بەروار بخاتە بەردەست، کە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات بەدوای نامەیەکدا بگەڕێن کە بەروارێکی دیاریکراوی لەسەرە.

لە ئێستادا، بەرنامە بەناوبانگەکە دوای نووسینی ناوێک یان ژمارەیەک لە بۆکسی گەڕانی تایبەت لەناو بەرنامەکەدا، بۆ هەموو سیستەمەکانی کارپێکردن،ئەنجامی گەڕانەکە دەخاتە بەردەستی بەکارهێنەر.

هەروەها WABetaInfo وێنەی شاشەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە تایبەتمەندییەکە ڕووندەکاتەوە و شوێنێکی نوێ (ئایکۆنی ساڵنامە) پیشاندەدات لە سەرووی کیبۆردەکەوە.

بۆ ئەوەی بژاردەی گەڕان بەدوای نامەیەکدا کە بەروارێکی دیاریکراوی هەبێت بەکاربهێنێت، بەکارهێنەر پێویستە پەنجە بخاتە سەر “ئایکۆنی ساڵنامە” لە ئایفۆنەکەدا.

هەروەها لە وێنەکانی شاشەکەدا دەرکەوتووە کە ئایکۆنی ساڵنامەکە بە یەک کلیک دەکرێتەوە، دواتر بژاردەی بەروار دەردەکەوێت بۆ هەڵبژاردنی هەر مانگ و بەروار و ساڵێک، بەکارهێنەر لە کۆتاییدا دەتوانێت دەستی بگات بە نامەی دیاریکراو.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تا ئێستا تایبەتمەندییەکە لە تاقیکردنەوەدایە و بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا بخرێتە بەردەست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق: دەمانەوێت ببینە بەرهەمهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان

وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت عێراق تەنیا بەکارهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان نەبێت، بەڵکو بەرهەمیشیان بهێنێت. ئەحمەد موبەرقەع،…
Total
0
Share