عەلی حەمەساڵح: پارەی نەوت بە دۆلار دەگەڕێتەوە و گومرگی ئیبراهیم خەلیلیش هەر دۆلارە

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارەی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان بە دۆلار دەگەڕێتەوە، گومرگی ئیبراهیم خەلیلیش هەر دۆلارە كە ڕۆژانە داهاتی ئەم دوو شوێنە 16 ملیۆن دۆلارە. ئەو پەرلەمانتارە دەپرسێت كە كێ دەیكاتە دینار و دەدرێتە كێ؟

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “داهاتی مانگانەی نەوت نزیكەی 400 ملیۆن دۆلاری بۆ خەزێنەی گشتییە كە دەگەڕێتەوە RT بانك لە هەولێر و پڕۆسەی گۆڕینەوەی دۆلار بۆ دینار بە تەنها بۆ ئەوانە”.
راشیگەیاند، ئەوەی جێگەی سەرنجە لە خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیل گومرگ بە دۆلار وەردەگرن نەك دینار، زۆر پرسیارم كرد وەڵامێكی باوەڕپێكراوم وەرنەگرت بۆ دینار وەرناگرن 100 دۆلاریش بە 145هەزار دینار هەژماردەكەن،یانی چی كار بە دراوی نیشتمانی ناكرێت؟

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، ڕۆژانە نزیكەی 16 ملیۆن دۆلار داهاتە كە دەبێت بە سیستمێكی روون و دادپەروەرانە بخرێتە بازاڕەوەو قۆرخنەكرێت.

بابەتی پێشتر

رەنگە گونجاو بێت بۆ نیشتەجێبوون.. دووەم هەسارە بە قەبارەی زەوی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

لە شێخان شەڕ روویدا و كەسێك كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share