بە ڤیدیۆ.. خەلیجییەكان هەڵپەڕكێی كوردی دەكەن

لە پاڵەوانێتیی جامی كەنداوی 25ـدا، ژمارەیەك هاوڵاتیی عێراقی و هاندەرانی خەڵكی وڵاتانی كەنداو هەڵپەڕكێ دەكەن.

وەك لە ڤیدیۆكەدا دەبینرێت و بەپێی ئەوەی لە میدیای عێراقیدا بڵاوبووەتەوە، هاندەرانی عێراقی و بەشێك لەو كەسانەی لە وڵاتانی كەنداوەوە چوونەتە بەسڕە بۆ سەیركردنی یارییەكانی پاڵەوانێتیی جامی كەنداوی 25، هەڵپەڕكێی كوردی دەكەن.

ئاهەنگەكە لەسەر كۆرنیشی بەسڕە و لە نزیك شاری وەرزشیی بەسڕە سازدراوە و بەشداربووان بە گۆرانی و هەڵپەڕكێی كوردی گوزارشت لە شادی و دڵخۆشیی خۆیان دەكەن.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. زیاتر لە 700 کیلۆگرام زەیتوونی ماوەبەسەرچوو لەناوبرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هونەرمەندێک لە کاتی نمایشدا لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە و گیانلەدەستدەدات

هونەرمەندێکی نمایشکاری یارییەکانی سێرک لە کاتی نمایشێکدا بە هاوبەشی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، لەبەرچاوی ئامادەبووانی نمایشەکە لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە…
Total
0
Share