رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی کۆیە – هەولێر پێنج کەس برینداربوون.

فازل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی تۆیۆتا وئۆپڵی تایبەت، لەسەر رێگای هەولێر- کۆیە روویدا و لە ئەنجامدا پێنج کەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکان برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “رووداوەکە بەهۆی هەوڵی پێچکردنەوەی ئۆپڵی تایبەت لە شوێنێک کە بۆ پێچکردنەوە نابێت و رەچاوی هاتنی ئۆتۆمبێلیش نەکرابوو لە شەقامی سەرەکی روویداوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی خۆسەر: دیمەشق گەمارۆی سەر کۆبانێی لانەبردووە

ئیدارەی خۆسەر رایدەگەیەنێت، سەرەڕای رێککەوتنەکان، بەڵام حکومەتی دیمەشق گەمارۆی سەر کۆبانێی لانەبردووە. ئیدارەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، حکومەتی دیمەشق…
Total
0
Share