كەسانی دژ بە مسوڵمانان لە ئەڵمانیا زیادیانكردووە

تەنها 48%ی دانیشتووانی ئەڵمانیا پشتیوانیی خۆیان بۆ تێكەڵبوون نیشانداوە

ئەنجامی توێژینەوەیەك كەمبوونەوەی ژمارەی ئەو كەسانە نیشاندەدات كە ساڵی ڕابردوو بە پشتیوانی تێكەڵبوونی كۆچبەران لە ئەڵمانیا دادەنران، لەكاتێكدا ڕێژەی ئەوانەی هەڵوێستی دژ بە تێكەڵبوونیان هەیە بەرزبووەتەوە، ئەوانە لە بەهای كۆچبەران كەمدەكەنەوە و بە دژ بە مسوڵمانان دادەنرێن.

توێژینەوەكە كە بەمدواییە ئەنجامدراوە پشتی بە شیكردنەوەیەكی درێژمەودا لەژێر ناوی (تسو گلایش) بەستووە. توێژەران لە شاری بیلفیڵد لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا و دامەزراوەی میركاتۆ دوێنێ ئەنجامەكەیان بڵاوكردەوە.

ئەندریاس تسیك، بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوە تایبەتمەند جیاوازەكان لەبواری ململانێ و توندوتیژی لە زانكۆى بیلفیڵد وتی، پەتای كۆرۆنا كاریگەری لەسەر ئەم هەڵوێستانە دروستكردووە.

بەپێی ئەنجامەكان تەنها 48%ی دانیشتووانی ئەڵمانیا پشتیوانیی خۆیان بۆ تێكەڵبوون نیشانداوە، كە واتای ڕێگەدان بە كۆچبەران دەدات بۆ درێژەدان بە پارێزگاریكردن لە ناسنامەی ڕۆشنبیری و كلتورییان هاوكات لەگەڵ هاوبەشیكردن لە كۆمەڵگای ئەڵمانیدا.

ئەنجامەكە ئاشكرایدەكات كە ڕێژەی پشتیوانانی تێكەڵبوون بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە لەوەتەی شیكاریی (تسۆ گلایش) لە ساڵی 2014 ئەنجامدراوە. تسیك دووپاتیكردەوە، تێكەڵبوون پێویستی بە خستنەگەڕی هەوڵ و گۆڕانگارییە لە هەمووانەوە، تەنانەت لەلایەن خودی دانیشتووانی ناوخۆشەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووه‌، بەشی زۆری ئەوانەی بەشداری توێژینەوەكەیان كردووە، چاوەڕوانن ئەو كۆچبەرانەی ڕوویان لە وڵاتەكە كردووە واز لە ناسنامەی كلتووریی خۆیان بهێنن و وتی، “ڕێزگرتن لە تایبەتمەندییە ڕۆشنبیرییەكانی كۆچبەران و داننان بە یەكسانیدا، پرسێكی بنچینەییە لە بابەتی تێكەڵبووندا، ئەمە ئەو ئاراستەیەیە كە ڕووبەڕووی كورتهێنان بووەتەوە”.

س: DW

بابەتی پێشتر

ئه‌مریكا: به‌گوێره‌ی كاره‌كانیان هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر تاڵیبان ده‌بێت

بابەتی دواتر

ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەكەی توركیا بۆسەر شەنگال بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکان نیشتەجێ دەکات

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان، پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکاندا جێگیربکات. رۆبێرت جێنریک وەزیری کۆچ…
Total
0
Share