سلێمانی.. زیاتر لە 700 کیلۆگرام زەیتوونی ماوەبەسەرچوو لەناوبرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، 760 کیلۆگرام زەیتوونی ماوەبەسەرچوویان لەناوبردووە کە شیاو نەبووە بۆ خواردن.

لە راگەیەندرواێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی لەلایەن کۆمپانیای (تیشنە)وە ئاگادارکراینەوە کە بڕێک زەیتونیان هەیەو ماوەکەی بەسەرچووەو بۆ خواردن نەشیاوە، راستەوخۆ لیژنەی لەناوبردن بە هاوکاریی کۆمپانیاکە زەیتونەکە کە بڕی 760 کیلۆگرام بوو لە شوێنی تایبەت لەناوبرد.

وتیشی، هەر کۆمپانیا یان کۆگا یان مارکێتێک مواد و خواردنی ماوەبەسەرچوو یان خراپبووی هەبێت و لیژنە هاوبەشەکان ئاگاداربکاتەوە هاوکاریی شوێنەکە دەکرێت و سەرجەم خۆراک و موادە خراپبووەکە لەناودەبرێت.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. خەلیجییەكان هەڵپەڕكێی كوردی دەكەن

بابەتی دواتر

وردەکاریی رووداوەکەی ئەمڕۆی ناو دادگای هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ رۆژ پشوو لە هەرێم راگەیەندرا

بەهۆی مەترسی دووبارەبوونەوەی رووداوی بومەلەرزە سێ رۆژ پشوو لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share