قوباد تاڵەبانی: پێگەی شۆڕش ئیسماعیل لەنێو ئێمەدا، بەرزە و جێی تەقدیرمانە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، شۆڕش ئیسماعیل  تێکۆشەرێکی سەنگینی دێرینە، لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەش جدی بوو لە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکان لەپێناو رێکخستنەوە و پتەوترکردنی هێزی پێشمەرگەو رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “کاک شۆڕش ئیسماعیل، تێکۆشەرێکی سەنگینی دێرینە، لە خەباتی شاخ؛ سەرکردەیەکی کۆڵنەدەر و دڵسۆزی خاک و نیشتمان بوو، هەر بەرپرسیارێتییەکی وەرگرتبێت، دڵسۆزانە کارەکانی راپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەش جدی بوو لە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکان لەپێناو رێکخستنەوە و پتەوترکردنی هێزی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی”.

ئاشکراشیکرد، “ئەمڕۆ سەردانیم کرد، بۆ دەربڕینی رێز و سوپاس و پێزانینم و وەکو هەمیشە دیدارەکانی بۆ ئێمەومانان ورەبەخش بوو، ستایشی هەڵوێستە بوێرەکانیشیم کرد چ لەناو حیزب و چ لەناو حکومەت، پێگەی کاک شۆڕش لەنێو ئێمەدا، بەرزە و جێی تەقدیرمانە”.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە كۆبوونەوەدایە

بابەتی دواتر

ئاگر لە باڵەخانەیەکی سەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share