کەسێکی نزیکی ئەو ماڵەی تەقینەوەکە تێیدا ڕوویدا چۆنێتیی بەخاکسپاردن و پرسەی قوربانییەکان باسدەکات

یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ئەو خێزانەی کە تەقینەوەکەی شەوی رابردوو لە ماڵەکەیاندا ڕوویدا لەبارەی چۆنێتیی ڕووداوەکە و مەراسیمی بەخاکسپاردن و پرسەی قوربانییەکانەوە ڕایگەیاند، کارەساتەکە گەورەیە، پرسەکەیان وەک پرسەی ئاسایی نابێت و چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا یەکێک لە کەسە نزیکەکانی خێزانەکە ڕایگەیاند، ئەو خێزانە لە ماڵەکەیاندا کۆبوونەوەیەکی خێزانییان هەبووە و هەموویان لە یەک خێزان بوون، بەهۆی بوونی کێشە لە سیستمی شوفاژی خانووەکەدا وەستایەکیان بردووە بۆ چاککردنەوەی.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەکاتێکدا وەستاکە کاری کردووە ڕووداوەکە ڕوویداوە و سەرجەم سیستمی غازی خانووەکە لە یەک کاتدا تەقیوەتەوە، “تائێستاش نازانین کێسەکە چی بووە کە بووەتەهۆی تەقینەوەی غازەکە”.

سەبارەت بە پرسە و بەخاکسپاردنی تەرمەکانیان وتی، “سبەینێ لە مزگەوتی گەڕەکی گۆیژەوە تەرمی هەر پانزە قوربانییەکە بەرەو گۆڕستانی کەڵەکن بەڕێدەکرێن و لەوێ بە خاکدەسپێردرێن، پرسەکەشیان لەبەر گەورەیی کارەساتەکە وەک پرسەی ئاسایی تەنها رۆژێک نابێت، بەڵکو چەند رۆژێک لە بەیانییەوە تا شەو پرسە دەبێت.

سەبارەت بە دۆخی بریندارەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە ئێستا بریندارەکان باشە و لە مەترسیی مردن دەرچوون، تەنها یەک منداڵی تەمەن 12 ساڵ لە چاودێریی چڕدا ماوە.

بابەتی پێشتر

 ئاگر لە باڵەخانەیەکی شەقامی 30 مەتریی سلێمانی کەوتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی شارەوانیی کەرکوک: بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک هەمیشە لە ڕوانگەی خەمخۆرییەوە بەتەنگ ڕووداوەکەوە چووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share