لە قەزای ئاكرێ ئۆتۆمبێل لە منداڵێكی دا و گیانیلەدەستدا
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە ناوچەی شۆڕش لە قەزای ئاكرێ ئۆتۆمبێلێك لە منداڵێكی سێ ساڵی دا و گیانیلەدەستدا.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، منداڵەكە ناوی ئالین حامید خدر بووە و دوای رووداوەكە تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی لە ئاكرێ كراوە.