كە پێوەری زیرەكی كارەبا كوژایەوە چی بکەین بۆ ئەوەی خۆی هەڵببێتەوە؟

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، رێنمایی دەدات بە هاوڵاتییان لەباری ئەوەی چۆن پێوەری زیرەكی كارەبا كە كوژایەوە خۆی هەڵببێتەوە؟

رێنماییەكە بە ناونیشانی “کە پێوەری زیرەکی کارەبا کوژایەوە، چی بکەین بۆ ئەوەی دوای پێنج خوولەک خۆی هەڵببێتەوە؟” بڵاوكراوەتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی دەڵێت، “کە پێوەرەکە کوژایەوە راستەوخۆ ئامێرەکانی سپلیت، بۆیلەر یان هیتەر بکوژێنەوە، پاش پێنج خوولەک خۆی هەڵدەبێتەوە و پێویست ناکات پەیوەندی بە کۆڵسەنتەرەوە بکەیت”.

راشیگەیاندووە، “کە هەڵبووەوە بە نۆرە ئامێرەکانی سپلیت یان بۆیلەر کارپێبکە، ئەگەر هەڵنەبووەوە پەیوەندی بە کۆڵسەنتەرەوە بکە و ژمارەی بۆردەکەیان پێبدە بۆ ئەوەی هەڵیبکەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆڵا شـ.ـەهید سیروان: هەوڵێکی جددی هەیە سێشەممە ناردنی مووچەی مانگی ئازار یەکلابکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵێکی جددی هەیە بەزووترین کات ناردنی مووچەی مانگی ئازار یەکلابکرێتەوە. پۆڵا شـ.ـەھید سیروان،…
Total
0
Share