لە سلێمانی سەدان نەخۆشی دیكەی سكچوون و ڕشانەوە هێڵدرانەوە

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 635 حاڵەتی تووشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە داخڵی نەخۆشخانەكان كراون.

د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە سەنتەری شاری سلێمانی 635 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی سكچوون و ڕشانەوە لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی داخڵكراون.

دەشڵێت، خۆشبەختانە لە نەخۆشخانەكان چارەسەریی پێویستیان بۆ كراوە و زۆرینەیان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ تەندروستیی سلێمانی بەفەرمی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرای لە پارێزگاكە ڕاگەیاند و بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەشی ژمارەیەك ڕێكار گیرانەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری سلێمانی: لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 113 هەزار گەشتیار هاتوونەتە شارەکە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری حەوت رۆژی رابردوو گەشتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا 113 هەزار…
Total
0
Share