داعش لە پردێ هاوڵاتییەکی کوشت و دوو کەسی دیکەی بریندار کرد

شەوی ڕابردوو سێ هاوڵاتی لە گوندی قەرەبەگی سەربە ناحییەی پردێ، لەکاتی چونیان بۆسەر کارەکانیان، کەوتونەتە بۆسەی چەکدارانی داعشەوە و کەسێکیان کوژراوە و دووانی دیکەیان بریندارکراون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک ڕایگەیاند، “ئەو سێ کەسە دوو برا و ئامۆزایەک بوون و لەکاتی کارکردنیان لە کێڵگەیەکی پەلەوەر، کەوتوونەتە بۆسەی چەکدارەکانەوە و دوای لێکۆڵینەوە بریندار کراون”.

ئەو سێ هاوڵاتییە بە برینداری گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، یەکێک لە بریندارەکان گیانی لە دەستداوە”.

ئەو سێ هاوڵاتییەی کەوتوونەتە بۆسەی چەکدارانی داعشەوە، کێڵگەی پەلەوەریان لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوون هەبووە و سەرقاڵی کاروبارەکانی ئەو کێڵگەیە بوون.

لە ماوەی ڕابردوودا چەکدارانی داعش لە نزیک سنورەکانی شاری کەرکوک چەندینجار دەرکەوتوون و سەرەڕای ئەوەی دەیان ئۆپەراسیۆن لە دژیان ئەنجامدراوە، بەڵام هێشتا چەکدارەکان لە سنورەکە بە تەقاندنەوەی تاوەرەکان و هێرش بۆسەر هاوڵاتییانی مەدەنی خۆیان دەردەخەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مردنی دوو ڕۆژنامەنووس خەڵکی ڕۆژهەڵات دەخاتەوە بیری مردنی چالاکوانە ژینگەییەکان

لە ڕوداوێکی هاوشێوەی مردنی چالاکوانانی مەریواندا، لە وەرگەڕانی پاسی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسدا لە شاری ورمێ، بەشێک لە ڕێکخراوەکانی مافی…
زیاتر ببینە

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی: لەمەودوا هەواڵەكانی كوشتن و توندوتیژی بڵاوناكرێتەوە و رادەگیرێت

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە لەمەودوا هەواڵەكانی كوشتن و توندوتیژی بڵاونەكاتەوە و رایبگرێت. بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share