ئۆتۆمبێلێک خۆیکێشا بە کامێرایەکی تۆمارکردنی تیژڕەویدا

ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر- بەحرکە، لەبەردەم گوندی لوبنانی، ئوتومبێلێکی مارسیدسی تایبەت خۆیکێشا بە کامێرایەکی تۆمارکردنی تیژڕەوی و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربوو.

فازل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ رێگای هەولێر-بەحرکە لەبەردەم گوندی لوبنانی ئوتومبێلێکی مارسیدسی تایبەت، بەهۆی تیژڕۆیی وبێئاگایی خۆی کێشا بەتاکسیەکی سکۆدا کە لە سەرەی بەنزین وەستابوو، لەدوای ئەوەش کۆنتڕۆڵی لەدەستدا وخۆی کێشا بە کامێرایەکی تۆمارکردنی خێرایی”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە دەرەنجامی رووداوەکە شوفێرەکەی بەسوکی برینداربوو و زیانی ماددیش بەر هەردوو ئۆتۆمبێل وکامێرای چاودێری کەوت”.

بابەتی پێشتر

ڤاکسینی جەڵتە دەرمانە تازەکە<br>مەترسیدارترە لەوەی بیری لێدەکەیتەوە

بابەتی دواتر

پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی و کۆمەڵ کۆبوونەوە

ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەعدی پیرە سەردانی کۆمەڵی دادگەری کوردستانیان کرد و لەلایەن…
Total
0
Share