لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاگر لە كامپێكی ئاوارە ئێزدییەكان كەوتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە كامپی “بێرسڤ ” لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كە ئاوارەی ئێزدییەكانی شەنگالی تێدا نیشتەجێیە كەوتووەتەوە.
رووداوەكە تەنها زیانی ماددی هەبووە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.