هاتوچۆ شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە كە رێگای كەلار – كفری سایدی چوون بۆ كفری لە زاڵگەی رزگاری تاوەكو ناحیەی سەرقەڵا بەهۆی بارانبارینەوە ئاستەنگی هاتوچۆی لەسەر دروستبووە و دادەخرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری شۆفێران دەكەینەوە كە رێگای كەلار – كفری سایدی چوون بۆ كفری لە زاڵگەی رزگاری تاوەكو ناحیەی سەرقەڵا بەهۆی بارانبارینەوە ئاستەنگی هاتوچۆی لەسەر دروستبووە و بەوهۆیەوە دادەخرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە شۆفێران دەكەین سایدی كفری – كەلار بەكاربهێنن بۆ چوون و هاتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە دوو كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ تێیدا هاتووە، كەمێك…
Total
0
Share