لەنزیك پردی خەسرەوخاڵ لە سلێمانی كەسێك بە كوژراوی دۆزرایەوە و لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە كافتریایەكی نزیك پردی خەسرەوخاڵ كە دەكەوێتە سەر شەقامی سالم لە سلێمانی تەقە لە كەسێك كرا و كوژرا.
بەپێی زانیارییەكان پێشتر لەناو كافتریاكەدا كێشە و دەمەبۆڵە لەنێوان بكوژ و كوژراودا هاتووەتە ئاراوە و بەهۆیەوە تاوانەكەی لێكەوتووەتەوە.
پەیامنێرمان لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە پێیراگەیاندین، كوژراو تەمەنی نزیكەی 40 ساڵ دەبێت.
ئەوەشی وت، هێزەكانی پۆلیسی لە شوێنی رووداوەكەن و لێكۆڵینەوە دەكەن.