دەستەی مافی مرۆڤ ئیدانەی کوشتنی منداڵەکەی هەولێر دەکات

دەستەی مافی مرۆڤ ئیدانەی ئەو رووداوە دەكات كە ئەمڕۆ لە هەولێر روویدا و تیایدا كچێكی منداڵ لەلایەن باوكییەوە كوژرا.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، ئەمرۆ هەینی لە گەڕەکی موفتیی شاری هەولێر کچێکی پانزە ساڵان بەدەستی باوکی کوژرا، بەپێی زانیارییەکان تەمەنی کوژراوەکە پانزە بۆ شانزە ساڵانە.

دەشڵێت، “ئێمە لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە توندی ئیدانەی ئەم کارە وەحشیگەرییە دەکەین”.

دەستەی مافی مرۆڤ داواش لە هێزە ئەمنییەکان دەکات هەوڵەکانیان چڕتر بکەن بۆ زووتر دەستگیرکردنی تاونبار بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆی بگات.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، رووداوەكە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە و تیایدا کچێک بەناوی (رەها ب. ف.) بەدەستی باوکی کوژراوە.

ئاشكراشیكرد، باوکی یەکێک بووە لە بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە لە شوێنی رووداو رایکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبوو ئەو کارەساتەی بەسەر هەڵەبجەدا هات، وانەیەکی مێژوویی و پەندێکی گەورە بووایە بۆ ئێمەی کورد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ساڵرۆژی جینۆسایدی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئەمڕۆ و هەموو…
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: بەراورد بە مانگی رەمەزانی ساڵانی پێشوو کەمترین سەرپێچی لە شوێنە گشتییەکان تۆمارکراوە

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمترین سەرپێچی تۆمارکراوە. ئاوات محەمەد قائیمقامی…
Total
0
Share