نەتەوەیەكگرتووەكان داوای لێكۆڵینەوەی ورد و خێرا لە هێرشەكەی سەر زاخۆ دەكات

نەتەوەیەكگرتووەكان سەركۆنەی تۆپبارانكردنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەكات و داوای لێكۆڵینەوەی ورد و خێرا دەكات.

نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكیدا بڵاویكردووەتەوە، “سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان سەرەخۆشی لە قوربانیانی ئەو هێرشە دەكات و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە لێكۆلێنەوەی ورد و خێرا لە هێرشەكەی سەر زاخۆ دەستپێبكرێت تاوەكو لایەنی بەرپرسیار لە پەلامارەكە ئاشكرابكرێن.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو توركیا تۆپبارانی ناوچەیەكی گەشتیاریی زاخۆی كرد كە بەهۆیەوە زیاتر لە 20 گەشتیاری عەرەب كوژران و برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەج و عومرەی هەرێم بۆ هاوڵاتییان: له‌گه‌ڵ خەڵکانێک گه‌شت مه‌كه‌ن كه‌ به‌ناوی كه‌سیی ریكلام ده‌كه‌ن

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرەی هه‌رێمی كوردستان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانە گه‌شتی عومرە بکەن…
Total
0
Share