ئەنجامدانی یۆگا فشاری خوێن كۆنتڕۆڵ دەكات

توێژینەوەیەكی تاقیكاریی كەندی گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئەنجامدانی یۆگا بۆ ماوەی 15 خولەكی رۆژانە دەبێتە هۆی كۆنتڕۆڵكردنی فشاری خوێن.

توێژینەوەكە سەرەڕای یۆگا رێنوێنیی ئەنجامدانی وەرزشی رێكخراویش دەكات، بەهۆی ئەوەی پاڵپشتیی تەندروستیی دڵ و دەمارە خانەكان دەكات.

توێژەران بەشداربووانیان بەشێوەیەكی هەڕەمەكی دابەشی دوو كۆمەڵە كرد، هەردوو كۆمەڵەكە وەرزشی هەواییان ئەنجامدا، دواتر كۆمەڵەی یەكەم 15 خولەك یۆگای لە پێنج رۆژی هەفتەیەكدا بۆ زیادكرا، كۆمەڵەكەی دیكە 15 خولەك راهێنانی كشانی جەستەیان ئەنجامدا بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە هەفتەیەكدا، ئەم راهێنانانە بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام بوو.

لە ئەنجامدا هەردوو كۆمەڵەكە باشبوونیان لە فشاری خوێن و رێژەی لێدانەكانی دڵ لەكاتی پشوودا بەخۆوە بینی، لەكاتێكدا ئەو كۆمەڵەیەی یۆگای كردووە باشتر بووە لەرووی فشاری خوێن و رێژەی لێدانی دڵ.

بەپێی توێژینەوەكە، ئەنجامەكە ئاماژەیە بەوەی یۆگا دەبێتە هەوڵێكی باشتر و كاریگەر بۆ باشكردنی ئاستی فشاری خوێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: بەهۆی زۆربوونی تووشبوون بە ئۆمیكرۆن دۆخەكە قەدەغەی هاتوچۆ دەخوازێت

بەهۆی زیادبوونی ئاماری تووشبوون بە ئۆمیكرۆن، وەزارەتی تەندوستیی عێراق ئەگەری پەڕەوكردنی قەدەغەی هاتوچۆ دەخاتەڕوو. جاسم ئەلحیجامی، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share