تەندروستیی جیهانی: گۆڕاوێكی كۆرۆنا ئاسانتر لە هەموو جۆرەكانی پێشوو بڵاودەبێتەوە

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، گۆڕاوی نوێی (ئێكس بی بی 1.5)ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بەشێوەیەكی سەرەكی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئەوروپا بڵاودەبێتەوە، بە ئاسانییەكی زۆر زیاتر لە هەموو جۆرە گۆڕاوەكانی دیكە بڵاودەبێتەوە.

ماریا ڤان كیركۆڤ، پسپۆڕی بواری ڤایرۆسی كۆڤید-19 لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە جنێف-ەوە رایگەیاند، گۆڕاوەكە كە لە تشرینی یەكەمی رابردوو ئاشكراكرا، بە ئاسانییەكی زۆر زیاتر لە گۆڕاوە ناسراوەكانی دیكە بڵاودەبێتەوە.

بەپێی شیكاریی بۆماوەیی ڤایرۆسەكە، بەشێوەیەكی سەرەكی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئەوروپادا بڵاودەبێتەوە، بە كردەییش لە 29 وڵاتدا ئاشكرابووە و یەكێكە لە لقەكانی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن كە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2021ەوە بڵاودەبێتەوە.

ڤان كیۆكۆڤ ئەوەشی وت، لەئێستادا شیكاری بۆ مەترسییەكانی دەكرێت و بەمنزیكانە بڵاودەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ماسییەكی تونە بە زیاتر لە چارەكێك ملیۆن دۆلار فرۆشرا

بابەتی دواتر

كەسێك بە تۆمەتی تەقەكردن لە سلێمانی دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی پاراسیتۆڵ قەدەغەکرا

بەهۆی کێشەی کەمیی دابینکردنی دەرمانەوە فرۆشتنی حەبی پاراسیتۆڵ قەدەغەکرا، بڕیارەکەش تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. ڕۆژنامەی Journal…
Total
0
Share