دڵشاد عومەر: چەند بنکەیەک بەمەبەستی ئەنجامدانی خولی بێبەرامبەری بەهێزکردن بۆ خوێندکاران دەکەینەوە

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا چەند زانیارییەکی لەبارەی تاقیکردنەوەکان و خولی بەهێزکردن ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ”پێویستمان بە خولی بەهێزکردنە بۆ خوێندکاران”.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، ”تاقیکردنەوەکان لە کەشێکی ئارام و فێنکدا بەرێوەدەچێت و رێنماییەکانیش جێبەجێکراون و سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەمان کردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، ”لە رێگای لیژنەیەکەوە بابەتەکانی خوێندنی ئەمساڵمان بۆ ئەو خوێندنگایانە کەمکردەوە کە لە مانگی یەکەوە دەستیان بە خوێندن کرد و بۆ ئەوەی یەکسانی هەبێت لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەدا بڕیارماندا تاقیکردنەوەکان بە بەیەکەوە ئەنجامبدرێت”.

لەبارەی کردنەوەی خولی بەهێزکردنەوە بۆ خوێندکاران دڵشاد عومەر دەڵێت، ”وەک حکومەت خولێکی بەهێزکردن بۆ خوێندکاران دەکەینەوە و مامۆستا و بەڕێوەبەریان بۆ دابیندەکەین بێبەرامبەر”.

دەشڵێت، ”چەند بنکەیەک دەکەیەنەوە بۆ ئەو خولانە و بەسەر چەند بازنەیەکدا دابەشیان دەکەین، هاوکات بۆ کردنەوەی ئەو خولە بۆ ماوەی دوو مانگ، دوو ملیار و 547 ملیۆن دینارمان پێویستە”.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، ”سەرقاڵی رێکخستنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەین، سەبارەت بە دزەکردنی پرسیارەکانیش هەماهەنگیمان لەگەڵ ئاسایش و پۆلیس کردووە و هەر کارمەندێکمان ئەو کارە بکات سێ ساڵ زیندانی دەکرێت و هەر خوێندکارێکیش غەشبکات ئەو ساڵەی بە کەوتوو بۆ هەژمار دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێک دۆزراوەتە و هەرکەسێک خۆی بە خاوەنی دەزانێت سەردانمان بکات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەک بەناوی عەبدولکەریم شەوکەت دۆزراوەتەوە، داوا لە کەسوکارەکەی دەکات سەردانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار بکەن.…
زیاتر ببینە

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: کیسە نایلۆنەکان یەکێکن لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە

نوێنەری فەرمانگەی کوالێتی کۆنترۆڵ لە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کیسە نایلۆنانەی خواردنی گەرمیان تێدەکرێت کاریگەریی خراپی تەندروستییان…
Total
0
Share