فرۆشتنی پاراسیتۆڵ قەدەغەکرا

بەهۆی کێشەی کەمیی دابینکردنی دەرمانەوە فرۆشتنی حەبی پاراسیتۆڵ قەدەغەکرا، بڕیارەکەش تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ڕۆژنامەی Journal officielی فەرەنسی بڵاویکردەوە، حکومەتی فەرەنسا فرۆشتنی پاراسیتۆڵی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە قەدەغەکردووە، تا 31ی 1، بەهۆی کێشەی دابینکردنی دەرمانەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە شەش مانگە فەرەنسا بەدەست کێشەی دابینکردنی دەرمانی پاراسیتۆڵەوە دەناڵێنێت، لەنێویشیاندا دەرمانی پاراسیتۆڵی منداڵان.

رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، پێشتر لە زاری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە بڵاویکردەوە، کە دەرمانسازەکان لە ئەمریکا و ئەوروپا باسیان لە کێشەی توندی کەمیی دەرمانی ئازارشکێنیان هەیە وەک، پاراسیتۆڵ، لە ئەنجامی خواستێکی زۆر لەسەر دەرمانەکە.

هۆکارەکەشی بۆ بڵاوبوونەوەی زۆری ئەنفلوەنزا، نەخۆشیەکانی هەناسەدان، و ڤایرۆسی کۆرۆنا “کۆڤید-19” لە وەرزی زستاندا دەگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی عێراق: کەسێکی دیکە بەهۆی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە گیانیلەدەستدا

میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی پزیشکیی ئاگادارەوە بڵاویانکردەوە، حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە، لە پارێزگای نەجەف…
Total
0
Share