مۆدێرنا بەهای ڤاكسینەكەی ئاشكراكرد

بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای مۆدێرنا ئاشكرایكرد، بەهای ئەو ڤاكسینەی دژ بە كۆرۆنا بەرهەمیان هێناوە هاوشێوەی بەهای ڤاكسینی دژە هەڵامەتە.

پاش چاوەڕوانییەكی زۆر، ستیفان بۆنسێل، بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریكی ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی تشرینی دووەم ئاشكرایكردووە، “ئەو ڤاكسینەی دژ بە كۆرۆنا بەرهەممان هێناوە سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركردووە، جیهان لە چاوەڕوانی ئەوەدایە كە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بخرێتەڕوو”.

ستیفان بۆنسێل ئاماژەی بەوەشكردووە، “مۆدێرنا نرخی ڤاكسینەكەی بۆ حكومەتەكان دیاریكردووە، كە خۆی لەنێوان 25 بۆ 37 دۆلار بۆ هەر دۆز ‘جورعە’یەك دەبینێتەوە و بە پشتبەستن بە بڕی داواكراو”.

وەك ڕۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیا ئەمریكییەكەی بواری دەرمان ئەوەشی ئاشكراكردووە، “بەهای ڤاكسینەكەمان بە نزیكی هاوشێوەی بەهای ڤاكسینی دژە هەڵامەتە، كە خۆی لەنێوان 10 بۆ 50 دۆلار دەبینێتەوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دووشەممەی ڕابردوو بەرپرسێك لە یەكێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، لە گفتوگۆدان لەگەڵ كۆمپانیای مۆدێرنا بۆ ئەوەی ملیۆنان لەو ڤاكسینە بكڕن بە نرخی كەمتر لە 25 دۆلار”.

بەڕێوبەری جێبەجێكاری مۆدێرنا باسیلەوەكردووە، تا ئێستا هیچ ڕێككەوتنێكیان واژوو نەكردووە لەبارەی ڤاكسینەكەوە، بەڵام نزیكن لەوەی لەگەڵ یەكیتیی ئەوروپا ڕێكبكەون.

لە دوایین ڕاگەیەندراوی كۆمپانیا ئەمریكییەكەدا ئاماژە بەوەكرابوو، ڤاكسینەكەیان بەڕێژەی 94.5% دژ بە كۆرۆنا كاریگەرە.

بابەتی پێشتر

تویتەر هەژماری سەرۆكایەتی ڕادەستی جۆ بایدن دەكات

بابەتی دواتر

پێرلۆ یوڤانتۆسی ڕاستەقینەی دۆزییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەم بەرزبوونەوەیەكی كەمی بەخۆیەوە بینی، هۆكارەكەشی بۆ نزیكبوونەوەی باهۆزێكی بەهێز لە ئەمریكا…
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 29 تشرینی دووەم، لە بازارەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
Total
1
Share