سزادراوانی بادینان برانە ژووری تاکەکەسی

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان رایگەیاند، ئەو سزادراوانەی تا ئێستا ئازادنەکراون بە بیانووی ئەمنیی براونەتە ژووری تاکەکەسی.

بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بادینان رایگەیاند، “ئەیاز كەرەم کە یەكێك لە زیندانیكراوانی بادینان شەوی رابردوو لە چاکسازی گەورانی هەولێر خرابووە زیندانی تاكەكەسی و سزا دراوە، زیندانیكراوانی دیكەش هەریەكەی نێردراون بۆ ژوورێكی دیکە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هۆكاری سزاكەیان بە بیانووی پرسی ئەمنییە، بەڵام راستیەكەی ئەوەیە دەیانەوێت بیانوو بدۆزنەوە بۆیان، چونكە دوو مانگیان ماوە ئازادبكرێن”.

ئاشکراشیکرد، “چوار لە زیندانیكراوان رۆژی 16ی 3ی 2023 وادەكەیان تەواو دەبێت و ئازاددەكرێن و شێروان شێروانیش رۆژی 3ی 6ی 2023 ئازاد دەكرێت”.

 

بابەتی پێشتر

دێوەزمەکەی بەڕازیل دەگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا

بابەتی دواتر

سۆڵدیڤیا کێیە؟ بکوژی بەرشلۆنە لە جامی شای ئیسپانیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان كەمدەبێتەوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم…
Total
0
Share