دێوەزمەکەی بەڕازیل دەگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا

یانەی ئادەنە دەمیرسپۆری تورکی هەوڵەکانی بۆ کڕینی “هاڵک”ی بەڕازیلی دەستپێکردووە، جەمسەرەکان نزیکن بە ڕێککەوتنێک بگەن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی “ئیهلاس هابەر”ی تورکی، یانەی ئادەنە دەمیرسپۆر دوای لەدەستدانی ماریۆ بالۆتێلی پشتی بە تواناکانی فریدریک گۆڵبراندسۆن بەستووە، بەڵام ئاستی لە خولی سوپەری تورکیا لاوازبووە و تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە.

“هاڵک” تاوەکو 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مینیرۆی بەڕازیلی واژۆکردووە، بەڵام بەڕێوەبەرانی یانە بەڕازیلییەکە لارییان نەبووە لە پەیوەندیکردنی بە یانە تورکییەکەوە و نزیکن بەڕێککەوتنێک بگەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی، تاوەکو بێبەرامبەر ڕووبکاتە خولی سوپەری تورکیا.

یانەی ئادەنە دەمیرسپۆر لە پلەی چوارەمی خولی سوپەری تورکیا-دایە، بە نۆ خاڵ کەوتووەتە دوای یانەی گەڵاتەسەرای.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی چەند بڕیارێکی لەبارەی خانەنشینانی سلێمانی دەرکرد

بابەتی دواتر

سزادراوانی بادینان برانە ژووری تاکەکەسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share