وەزیری تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی گوازراوەی ئەنفلۆنزای باڵندە بۆ مرۆڤ تۆمارنەکراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێم دڵنیایی دا لەبارەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە و جەختیکردەوە هیچ حاڵەتێکی گواستراوەی ڤایرۆسەکە لە باڵندەوە بۆ مرۆڤ تۆمارنەکراوە.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گواستراوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لە باڵندەوە بۆ مرۆڤ لە هەرێم تۆمارنەکراوە، بەڵام بەردەوام چاودێری دۆخەکە دەکەین بۆ ئەوەی هەر حاڵەتێک هەبوو بە گرنگییەوە سەیری دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی دوورگەی نەورەسەکان تەواو لەژێر کۆنتڕۆڵكردندایە، لەگەڵ ئەوەشدا هەر حاڵەتێکی گوماناوی لەو شوێنە هەبێت پێویستە لە زووترین کاتدا دامەزراوە تەندروستییەکان ئاگاداربکەنەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

لە قەزای خەبات دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێكی كورد لە لوبنان كوژرا

گەنجێكی خەڵكی دهۆك بە ناوی (ئازاد ئەحمەد ئەتروشی)، لە لوبنان لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە كوژرا. قوربانییەكە پێشتر نیشتەجێی سوید…
Total
0
Share