نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرا

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبی سلێمانی نرخی هەر ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی ئایار بڵاوکردەوە، ئەو نرخەشی دیاریکراوە لەنێوان چوار هەزار و 500 بۆ شەش هەزار و 500 دیناردایە.

لیژنەی سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، بەپێی نرخی گازوایل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆ‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی ڕابردوو له‌ نێوان 4.500 دینار بۆ 6.500 دینار ده‌بێت.

لیژنەکە ئاماژەی بەوەکردووە، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان‌ له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخه‌كانیش جیاواز ده‌بێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، كاركردنى مۆلیدەکانیش له‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه‌ 24 كاتژمێر ده‌بێت و هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانى كوژایه‌وه‌، پێویسته‌ كار به‌ موه‌لیده‌كانیان بكه‌ن.

بابەتی پێشتر

47 ساڵ خەباتی یەكێتی<br> بە ستراتیژی نوێ و چاكسازیی ڕاستەقینەوە خۆی نوێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. گیانلەدەستدانی گۆرانیبێژێکی هیندی لە کاتی گۆرانی وتن لە ئاهەنگێکیدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر لافاو دروستبوو

لافاو چەند شەقام و گەڕەكێكی هەولێری گرتەوە و بەهۆیەوە ئاو چووە چەند ماڵێكەوە. پەیامنێرمان لە هەولێرەوە پێی ڕاگەیاندین،…
Total
0
Share