10 سوودی زۆر گرنگی وازهێنان لە جگەرەكێشان

توێژینەوەیەكی تایبەت بە كۆمەڵەی سی-ی ئەمریكی 10 سوودی تەندروستیی گرنگی ئاشكرادەكات كە بەهۆی وازهێنان لە جگەرەكێشان لە خولەكەكانی یەكەمەوە بەسەر جەستەدا دێت.

سەرەڕای ئەوەی وازهێنان لە جگەرە بۆ هەندێك كەس كارێكی دژوار و ئەستەمە، بەڵام سوودی گەورەی بۆ تەندروستی هەیە، تەنانەت لە خولەكەكانی سەرەتای ئەو كارەدا.

بەپێی توێژینەوەكە، “لە یەكەم هەناسە هەڵمژینی دوور لە جگەرەدا، جەستە دەست بە گۆڕانكاری بەرەو باشتر دەكات، لەگەڵ هەموو هەناسەدانێكی تەندروستیشدا لە هەفتە و مانگەكانی دواتردا، سوودەكان چەند هێندە دەبن”.

بۆ ئەو هەنگاوە هەندێك كەس لە سەرەتادا رووبەڕووی گرفتی تێكچوونی خەوتن، برسێتی، تەركیز، زیادبوونی كێش، هەستكردن بە نیگەرانی و بێتاقەتی دەكەن، بەڵام سوودە تەندروستییەكانی بێشوومارن.

– كارەكە پێویستی بە چەند رۆژێك دەبێت تا ئاستی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن لە خوێندا دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی سروشتی.

– لەماوەی دوو هەفتە تا سێ مانگدا، جوڵەی خوێن روو لە باشبوون دەكات و ئاستی كاركردنی سییەكان باشتر دەبێت.

– بە تێپەڕبوونی كات مەترسی تووشبوون بە هەوكردنی سییەكان و شێرپەنجەی سی كەمدەكات.

– هێزی ماسولكەكانت زیاددەكات بەهۆی فەراهەمبوونی ئۆكسجینێكی زیاتر لە خوێنتدا، بەپێی ئەو توێژینەوەیەی ئاژانسی (یو بی ئەی) ئەنجامەكەی بڵاوكردووەتەوە.

– كەمبوونەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ، جەڵتەی مێشك و چەند جۆرێكی دیاریكراوی شێرپەنجە.

– مەترسی تووشبوون بە نۆبەی دڵ بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەكات لە ماوەی ساڵێك تا دوو ساڵدا.

– هەندێك لە كێشەكانی پەیوەست بە زاوزێ و پیتاندن چارەسەر دەبێت لەگەڵ گەڕانەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین بۆ دۆخی سروشتیی خۆی.

– یەكێكی دیكە لە سوودەكان جوانبوونی رووخسار و كەمبوونەوەی پەڵە و روونبوونەوەی پێستە.

– سوودی بەرچاوی دەبێت بۆ باشبوونی هەستەكانی تامكردن و بۆنكردن.

– تێكچوونی دۆخی مێشك كەمتر بۆ ئەوانەی واز لە جگەرەكێشان دەهێنن، بەتایبەت ئەوانەی لە نیوەی تەمەندا وازیلێدەهێنن.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی سلێمانی: سبەینێ پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی دوو رێگا بەهۆی بەفرەوە داخران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share