توێژینەوەیەكی نوێ: ڤاكسینی فایزەر 90% كاریگەریی هەیە

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەریدەخات بەكارهێنانی دوو ژەمەكەی ڤاكسینی فایزەر – بایۆنتێك وا لە بەكارهێنەر دەكات لەماوەی شەش مانگدا تووشی ڤایرۆسەكە نەبێتەوە.

لێکۆڵەرانی کۆمپانیای فایزەر و سەندیکای چاودێریی تەندروستیی کایزەر لە ئەمریکا چاودێریی تۆماری سێ ملیۆن و 400 هەزار کەسیان كردووە لە باشووری کالیفۆرنیا لە نێوان مانگی 12ی 2020 تا مانگی هەشتی ئەمساڵ.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكە، ئەو كەسانەی كە هەردوو ژەمەكەی ڤاکسینی فایزەریان بەكارهێناوە، 90% یان لانیکەم شەش مانگ تووشی كۆرۆنا نەبوون، بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان سەرووی 18 ساڵەوەیە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەو کەسانەی سیستمی بەرگریی لەشیان زۆر لاواز بووە، دەبێت سێیەم ژەمە ڤاکسین بەكاربهێنن، بەڵام دوای 28 ڕۆژ لەخۆڤاكسینكردنی دووەمجار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دروستبوونی کێشە بەهۆی سەرپۆشەکەیەوە یاریزانێک بە کڵاوەوە بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات

یاریزانێکی فەرەنسی دوای ئەوەی رەتکرایەوە بە سەرپۆشەوە بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات بە پێی رێکەوتنێک رێگای پێدرا بە…
Total
0
Share