بافڵ جەلال تاڵەبانی قەرەبووی ئەو هاوڵاتییە دەكاتەوە كە ئۆتۆمبێلەكەی لە رانیە سووتابوو

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان قەرەبووی ئەو هاوڵاتییە دەكاتەوە كە ئۆتۆمبێلەكەی لە رانیە سووتابوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، گەنجێكی دانیشتووی قەزای رانیە بە ناوی (كەیوان محەمەد) تەمەن 23 ساڵ، لە بەردەم ماڵەكەیدا ئۆتۆمبێلەكەی كە بەكارتۆن كۆكردنەوە كڕیبووی بەهۆی كێشە لە فیول پەمپەكەیدا گڕیگرت و سووتا.

لە بەرامبەردا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا هەر سبەینێ چوارشەممە 4ی 1ی 2023 ئۆتۆمبێلێك لەوەی خۆی باشتر بۆی بكڕدرێتەوە تا درێژە بە كار و كاسبی خۆی بدات هاوكات پەیوەندی بە خانەوادەی ناوبراوەوە كراو سبەینێ دێنە سلێمانی و قەرەبوودەكرێنەوە.

بابەتی پێشتر

داواكاری گشتی رێكاری یاسایی بەرامبەر یانەیەكی شەوانە لە هەولێر دەگرێتەبەر

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور بڵاودەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share