نێچیرڤان بارزانی: سلێمانی هەمیشە شارێكی کاریگەر بووە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

بۆ یادی دروستبوونی شاری سلێمانی سەرۆکی هەرێم،ی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سلێمانی هەمیشە شارێكی زیندوو و کاریگەر بووە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دروستبوونی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە بۆنەی 239هەمین ساڵیادی بنیاتنانی پایتەختی ڕۆشنبیریی كوردستان، شاری سلێمانیی ئازیزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خه‌ڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم.

دەشڵێت، سلێمانی هەمیشە شارێكی زیندوو بووە و ڕۆڵ و پێگەیەكی كاریگەر و دیاری هەبووە لە خەبات و قوربانیدان بۆ ئازادی و سەرفرازیی گەلەكەمان، بە ئومێدی ئاوەدانی و گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام بۆ سلێمانی و سەرجەم شارەكانی دیكەی كوردستان.

ئەمڕۆ 239 ساڵ بەسەر دروستبوون و بنیاتنانی شاری سلێمانی تێدەپەرێت، ساڵانە لەم رۆژەدا لەنێو شاری سلێمانی بەچەندین چالاکی جۆراوجۆر یادی دروستبوونی شارەکە دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
Total
0
Share