نوێترین زانیاری لەبارەی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور بڵاودەكرێتەوە

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونكردنەوە لەبارەی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور دەدات و جەختیشدەكاتەوە دەبێت وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و ژمارەی دامەزراندن بەپێی شوێنەكان دیاریبكرێت ئەو كات لینكەكە كارا دەكرێت.

مەلا كەریم شكور ئەندامی لیژنەی ئاسایش بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای ئەوەی لە لایەن چەند وڵاتێكی دراوسێوە سنووری عێراق و هەرێمی كوردستان بەزێندران، حكومەتی عێراق بڕیاریدا سنوورەكان توندتربكات بە تایبەت هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەگەڵ ئەوەدان كە دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور بۆ ئەو كەسانە بێت كە لە ناوچە سنوورییەكاندا نیشتەجێن و وتیشی، “دەبێت وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان و بە تایبەت پارێزگای سلێمانی بكات ئەو كات بڕیار لەسەر ژمارەی دامەزراندنی پاسەوانی سنوور بە پێی شوێنەكان دەدرێت و دواتر لینكی تایبەت بە دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور كارا دەكرێت و هاوڵاتییان دەتوانن فۆڕمەكە پڕبكەنەوە”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی قەرەبووی ئەو هاوڵاتییە دەكاتەوە كە ئۆتۆمبێلەكەی لە رانیە سووتابوو

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر كوژرانی ئەفسەرەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، ئەفسەرێكیان لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللەی لێكراوە و گیانیلەدەستداوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share